Accessibility links

ئێران ژێرده‌ریایـیه‌کی دروسـتکراوی ڕووسیا له‌ که‌نداوی فارس ده‌خاته‌ کار


ئێران ده‌ڵێت ژێرده‌ریایـیه‌کی دروسـتکراوی ڕووسیا که‌ له‌ ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا چاکسـازی بۆ ده‌کرا، وا ئێسـتا له‌ که‌نداوی فارس کاری بێـده‌کات.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن ژێرده‌ریایی ناسراو به‌ تاریق-1 چووه‌ته‌ ناو هێزی ده‌ریایی وڵاته‌که‌یانه‌وه‌ له‌ نزیـک به‌نده‌ر عه‌باس له‌ باشوری وڵات. ئه‌مه‌ یه‌کێـکه‌ له‌و 3 ژێرده‌ریایـیه‌ی جۆری کیلۆ کلاس، ئه‌وانه‌ی ئێران له‌ ڕووسیای ده‌سـتکه‌وتبوو له‌ سـاڵانی نه‌وده‌کاندا.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئێران له‌ کاتێـکدا دێت که‌ مانۆڕی ده‌ریایی له‌ که‌نداوی فارسدا ده‌کرێت به‌ ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
XS
SM
MD
LG