ئه‌لئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی نێردراوی کۆمکاری عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ قه‌یرانی سوریا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ که‌مپی ئه‌لزه‌عته‌ری له ئوردن، ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایـیه‌کی توندی ئاواره‌کانی سوریا بووه‌وه.
ئاواره‌کان به خۆپـیشـاندانه‌وه له به‌رده‌م ئه‌لئیبراهیمیدا وه‌سـتان و گوتیان ئه‌رکه‌که‌ی ته‌نها درێژه به مانه‌وه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌د ده‌دات و مه‌ینه‌تیـیه‌کانی خه‌ڵـکی سوریا زیاترده‌کات.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م ناڕه‌زایـیه ئیبراهیمی به په‌له کۆتایی به سه‌ردانه‌که‌ی هێنا.
که‌مپـی ئه‌لزه‌عته‌ری 85 کیلۆمه‌تر له باکوری عه‌مـمانی پایته‌خته‌وه دوره و له نزیـک سنووره‌کانی سوریایه و هه‌تا ئێسـتا نزیکه‌ی 30 هه‌زار ئاواره‌ی سوری گرتووه‌ته خۆ.
پـێشـتر هه‌ر ئه‌مڕۆ، ئه‌لئیبراهیمی سه‌ردانی ئاواره‌کانی سوریای کرد له که‌مپـی ئه‌لتنئۆزووی هه‌رێمی هاتای باشوری تورکیا.
ئاواره‌کان له‌وێ له به‌رده‌م ئیبراهیمی ئاڵایه‌کی گه‌وره‌ی ئۆپـۆزسیۆنیان به‌رزکرده‌وه و هوتافیان ده‌کێشا و ده‌یانگوت " سوریا ڕزگاربکه‌ن" ، "هه‌تا مردن شه‌ڕده‌که‌ین"
له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا له نزیکه‌وه سه‌رنجی دایه ڕه‌وشی ئاواره‌کان و پاشـان وتووێژی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌و 1300 ئاواره‌یه کرد که له‌و که‌مپه‌دا کۆکراونه‌ته‌وه.