کۆمه‌ڵێـک که‌شتی حکومه‌تی چین گه‌یشتوونه‌ته نزیک چه‌ند دورگه‌یه‌کی ژێر کۆنتڕۆڵی ژاپـۆن له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای چین، ئه‌مه‌ش هاوکاتی سـاڵیادی داگیرکردنی ژاپـۆن بۆ چین.
پاسه‌وانانی که‌ناره‌کانی ژاپـۆن ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 10 که‌شتی چاودێری به‌دی کراون له نزیک دورگه‌کانی که له ژاپـۆن به سهنکاکوو ناسراون و له چینیش به دیاویوو. پـێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپـۆن له نزیک ئه‌و دورگانه که یه‌کپارچه به‌رده‌ڵانن، که‌شتیـیه‌کی گه‌ڕۆکی چینیان ناچار کرد بگه‌ڕێته‌وه.
دوو چالاکوانی ژاپـۆنی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆ ماوه‌یه‌کی کورت چوونه سه‌ر یه‌ک له‌و دورگانه، ئه‌مه‌ش وای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین کرد به توندی وه‌ڵام بداته‌وه و گوتی ئه‌مه کارێـکی مه‌ترسیداره بۆ پـێشـێلکردنی سه‌روه‌ری چینه.
جێی ئاماژه‌یه له‌وه‌ته‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ژاپـۆن ڕایگه‌یاند که‌وا نیازی هه‌یه ژماره‌یه‌ک له‌و دورگانه له خاوه‌نه تایبه‌ته ژاپـۆنیـیهکهی بکڕێته‌وه، گرژی له نێوان ژاپـۆن و چین پـتربووه.