میشێل سوله‌یمان سه‌رۆکی لوبنان به فه‌رمی داوای له ئێران کرد ڕوونکردنه‌وه بدات سه‌باره‌ت به‌و لێـدوانه‌ی دوێنێی فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای پاسـدارانی ئێران که تیایدا گوتبووی ڕاوێژکارانی له‌شـکری ئێرانی له لوبنانن.
ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی لوبنان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌رۆک سوله‌یمان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی ئه‌مه‌ی به غه‌زه‌نفه‌ر ڕوکن ئابادی باڵیۆزی ئێران له به‌یرووت گوتووه.
باڵیۆزی ئێرانیش لای خۆیه‌وه نکوڵی کردووه له بوونی ڕاوێژکارانی ئێرانی له لوبناندا.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ یه‌کشه‌ممه جه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای پاسـدارانی ئێران له لێـدوانێـکیدا بۆ ڕۆژنامه‌وانان گوتی ئه‌ندامانی هێزی قودسی سوپاکه‌ی بۆ ڕاوێژکاری له سوریا و لوبنانن، به‌ڵام هیچ ورده‌کاری زیاتری نه‌دا.