جارێکی تریش په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگدانی بۆ په‌سه‌ندکردنی به‌رنوسی یاسای لێبوردنی گشتی دواخست.
ئه‌م دواخستنه‌ش له ده‌مێکدایه که هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌لعێراقیه و سه‌دریه‌کانیش جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له گرنگی یاساکه و پێویستی هه‌بوون به‌وه‌ی به زووترین کات په‌سه‌ند بکرێت تا زۆرترین ژماره‌ی گیراوه‌کان ئازادبکرێن و یارمه‌تیده‌ر بێت له هێور کردنه‌وه‌ی پشێویه‌کان، له ده‌مێکدا هه‌ندێک لایه‌نی تر له‌وانه لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا داوا ده‌کات پێداچوونه‌وه به به‌رنوسه‌که‌دا بکرێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی تا ئه‌م یاسایه تێرۆریستان و بکوژان نه‌گرێته‌وه.
فه‌رهاد ڕه‌سوڵ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت بۆخۆی وه‌ک په‌رله‌مانتارێک هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رنوسی یاسای لێبوردنه‌دا نه‌بووه به‌و شێوه‌یه‌ی که ئێستا هه‌یه و ده‌شڵێت پێویست به گۆڕانکاری ده‌کات تیایدا تا ئه‌وانه نه‌گرێته‌وه که ده‌ستیان به خوێنی گه‌لی عێراق سوره یان ئه‌وانه‌ی تێوه‌گلاوی دۆسێکانی گه‌نده‌ڵین.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕه‌سوڵ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی دواخستنه‌وه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنوسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داڕشتنه‌که‌ی له ڕووی یاساییه‌وه که‌م و کوڕی تیادایه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: