نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا ئه‌لئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی سوریای جێهێشت و گه‌یشته قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر.
ئه‌لئیبراهیمی له میانه‌ی سه‌ردانه چوار ڕۆژیـیه‌که‌یدا بۆ دیمه‌شق له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئه‌و وڵاته کۆبووه‌وه و هه‌روه‌ها له ڕێـگه‌ی ئنته‌رنێته‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له فه‌رمانده‌کانی له‌شـکری ئازادی سوریا وتووێژی کرد.
عه‌قید عه‌بدول جه‌بار ئه‌لعگێدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن له حه‌له‌ب که یه‌ک بوو له‌وانه‌ی له ڕێگه‌ی سکایپه‌وه وتووێژی له‌گه‌ڵ ئیبراهیمیدا کردبوو، ده‌ڵێت نێردراوی نوێ هیچ پـلانێـکی پـێ نیـیه و پـێشبینی ده‌کات هه‌ر وه‌ک کۆفی ئه‌نان شـکست له ئه‌رکه‌که‌یدا بهێنێت.
له قاهیره‌ش فه‌وزی ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی ئیبراهیمی ڕایگه‌یاند ڕه‌نگه نێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی چاوی بکه‌وێت به سه‌رۆکی میسر محه‌مه‌د مورسی و ئه‌نجامی سه‌ردانه‌که‌ی پـێ‌ڕابگه‌یه‌نێت.
ده‌شڵێت پاشان به‌ره‌و نیویۆرک به‌ڕێ ده‌که‌وێت تاوه‌کو له‌وێش له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ژماره‌یه‌ک له ڕێبه‌رانی جیهان کۆبـبێته‌وه.