ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ڕه‌زامه‌ندیـیان له‌سه‌ر پـێـکهێنانی پارتێـکی لیبرال ده‌ربڕی که که‌سایه‌تی ناسراوی میسر و سه‌رۆکی پـێشـووی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم محه‌مه‌د به‌رادعی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات.
لیژنه‌ی کاروباری پارته‌کان له میسر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه مۆڵه‌تی فه‌رمی به پارتی ده‌ستور دا که ژماره‌ی ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌ره‌کانی له 11 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕ ده‌کات، له کاتێـکدا به‌پـێی یاسا ته‌نها پـێویست به 5 هه‌زار ئه‌ندامه.
ئه‌حمه‌د ڕاجی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارته‌که گوتی گه‌نجان ڕۆڵێـکی سه‌ره‌کیـیان له دامه‌زراندنیدا بینیوه و ڕایگه‌یاند ده‌رگای پارته‌که‌یان له به‌رده‌م هه‌ر میسریـیه‌کی مو‌سڵمان و کرستیانی میانڕه‌و واڵایه.
گوتیشی پارته‌که‌یان به‌شـداری له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی نێو وڵاته‌که‌یاندا ده‌کات، له‌وانه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی.
جێی ئاماژه‌یه له‌وه‌تای ڕژێمی سه‌رۆکی پـێشوو حوسنی موباره‌ک ڕووخاوه، زیاتر له 60 پارت له میسر مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه.