ئێران ده‌ڵێت ڕه‌نگه کاردانه‌وه‌ی له‌شـکری هه‌بێت ئه‌گه‌ربێت و سوریا دووچاری هێرشی ده‌ره‌کی بـبێت، وه ده‌شڵێت له ئێسـتادا ڕاوێژکارانی له سوپای پاسـداران یارمه‌تی نا له‌شـکری حکومه‌تی سوریا ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه جه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسـداران له ڕاگه‌یاندنێـکیدا بۆ یه‌که‌م جار به فه‌رمی دانی نا به‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی بوونی له‌شـکری له سوریادا هه‌یه.
جه‌عفه‌ری نه‌یگوت ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی هێزی قودس له سوریا چه‌ندن، به‌ڵام گوتی ڕاوێژ و ئامۆژگاری سوریـیه‌کان ده‌که‌ن.
جێی ئاماژه‌یه هێزی قودسی سه‌ر به سوپای پاسـدارانی ئێران به‌رپـرسه له چالاکیـیه له‌شـکریـیه‌کانی ده‌ره‌وه، ناسراوه به‌وه‌ی هاوکاریـیه‌کی ته‌واوی له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای لوبناندا هه‌یه و هه‌روه‌ها چه‌ند لایه‌نێـکی شیعه‌ی عێراقیش.
پـێشتر چالاکوانان و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئاماژه‌یان به بوونی له‌شـکری ئێران له وڵاته‌که‌یاندا ده‌کرد و ده‌یانگوت شان‌به‌شـانی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د سه‌رکوتی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیو ده‌که‌ن، به‌ڵام ئێران نکوڵی ده‌کرد.