لایه‌نێکی میلیشیایی عێراقی که له ده‌می شه‌ڕی عێراقدا هێرشی زۆریان کردۆته سه‌ر بیانیه‌کان، ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا کردووه له عێراقدابه‌هۆی ئه‌و فلیمه‌ی بووه مایه‌ی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له لیبیا و میسر و یه‌مه‌ن.
قه‌یس ئه‌لخه‌زعه‌لی، سه‌رۆکی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه‌ی له فلیمه‌که‌دا کراوه‌ته سه‌ر پێغه‌مبه‌ری موسڵمانه‌کان، به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه و ده‌شڵێت هه‌رگیز لێیان خۆشنابن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه له به‌غدا خۆپیشاندان کراوه و هه‌روه‌هاش له شاری به‌سره له باشوری عێراق. سه‌دان خۆپیشانده‌ری لایه‌نگری موقته‌دا ئه‌لسه‌در مه‌لای ڕادیکاڵی دژه ئه‌مریکا چوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوایان له حکومه‌تی عێراق کردووه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له به‌غدا دابخات.
نوری ئه‌لمالیکی، سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق دژی فلیمه‌که وه‌ستاوه‌ته‌وه و به سوکایه‌تیپێکردن و ڕاسیستی ناودێری کردووه، به‌ڵام داوای له موسڵمانانیش کردووه کاردانه‌وه‌ی توندوتیژ ئامێزیان نه‌بێت.
له ڕاگه‌یاندنێکدا ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق گوتوویه‌تی وه‌ڵامی ئاسایی به‌رامبه‌ر به‌و فلیمه خۆلادانه له توندوتیژی و نیشاندانی پره‌نسیپه‌کانی ئاینی ئیسلام و به‌ها شارستانیه‌که‌یه‌تی.
به‌هۆی ئه‌و فلیمه‌وه باڵیۆزی ئه‌مریکا له لیبیا و سێ کارمه‌ندی تری باڵیۆزخانه‌که کوژران کاتێک هێرش کرایه سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکا له شاری به‌نگازی.