سه‌دان یه‌مه‌نی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیان کردووه به‌هۆی فلیمێکه‌وه وه‌ک ده‌گوترێت سوکایه‌تی به ئیسلام کردووه و خۆپیشانده‌ران په‌لاماری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکایان داوه له سه‌نعا.
خۆپیشانده‌ران ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبێلی دیپلۆماتکارانیان سوتاندووه، له ده‌مێکدا هێزه‌کانی ئاسایش ئاویان به‌کارهێناوه و ئاگاهیشیان داوه که ته‌قه ده‌که‌ن وه‌ک هه‌وڵێک بۆ بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران. له‌م ڕووداوه‌دا ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک بریندار بوون.
دره‌نگانێکی ڕۆژی 3شه‌ممه باڵیۆزی ئه‌مریکا له لیبیا و 3 کارمه‌ندی تری باڵیۆزخانه‌که کوژران پاش ئه‌وه‌ی گومانبارانی توندڕه‌وی ئیسلامی په‌لاماری کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکایان دا له شاری به‌نگازی.
هاوکات خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له قاهیره پایته‌ختی میسر کرا و هێزه‌کانی پۆلیس گازی فرمێسک ڕێژیان به‌کارهێنا دژی ئه‌و نزیکه‌ی 200 خۆپیشانده‌ره لاوه.
توندوتیژیه‌کان دژی کورته فلیمێکی ئه‌مریکایی بووه که گاڵته به پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان ده‌کات.
موحه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆکی ئیسلامی میسر که به سه‌ردانێکی فه‌رمی له برۆکسله، دژی ئه‌و سوکایه‌تیکردنه‌یه به پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان و هه‌روه‌هاش دژی کاردانه‌وه توندوتیژ ئامێزه‌کانیشه و په‌یمانی داوه بیانیه‌کان له وڵاته‌که‌یدا بپارێزێت.
پێشتر براک ئۆباما، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و موحه‌مه‌د موقریف، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لیبیا هاوڕابوون له‌سه‌ر هاوکاریکردن بۆ لێکۆڵینه‌وه کردن له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی کرایه سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکا له به‌نگازی. ڕێبه‌ری لیبیا داوای لێبوردنی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کرد به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه.