بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ی عێراق له ده‌مێکدایه وڵاته‌که خزاوه‌ته نێو قه‌یرانێکی قوڵی سیاسیه‌وه که زۆریک له چاودێران له‌وبڕوایه‌دان ته‌واوی ئاینده‌ی عێراقی خستۆته مه‌ترسیه‌وه.
به‌لای زۆربه‌ی شیعه‌کانی عێراقه‌وه بڕیاره‌که‌ی دادگا دوور بووه له هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێکی سیاسیه‌وه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیشی نییه به قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که‌وه و بڕیاره‌که بڕیارێکی یاساییه و حکومه‌تی عێراقیش هیچ ده‌ستێکی تیادا نییه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆیه.
وائیل عه‌بدولله‌تیف، ئه‌ندامێکی باڵای هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراقه و پێشتریش دادوه‌ر بووه ده‌ڵێت هه‌موو هه‌وڵێک دراوه له‌و پرۆسه‌ی دادگاییکردنه‌ی هاشمیدا که‌موکوڕیه‌کی وه‌ها نه‌بێت بتوانرێت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌که‌دار بکات.
وائیل عه‌بدولله‌تیف ده‌ڵێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌بری ئه‌وه‌ی یه‌ک دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه هه‌بێت 9 دادوه‌ر بۆ تاووتوێکردن و لێکۆڵینه‌وه کردن دانران تابتوانن به ته‌واوی لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆیان بکه‌ن له‌گه‌ڵ گه‌واهده‌ران و تاوانبارانیشدا له‌وانه‌ی گیراون و تا بتوانن بچنه شوێنی ڕووداوه‌کان و پشکنینی خۆیان بکه‌ن و ئه‌وه‌بوو دواتر ئه‌و نۆ دادوه‌ره دۆسێکه‌یان نارده دادگای باڵای تاوانه‌کان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری.
بڕیاره‌که‌ی دادگا به‌بێ ئاماده‌بوونی هاشمی دراوه ، له‌به‌ر ئه‌وه له ڕووی یاساییه‌وه به‌پێی یاسای عێراقی بڕیار له‌سه‌ردراو ده‌توانێت تا 30 ڕۆژی تر بڕیاره‌که بخاته به‌رده‌ست دادگای پێداچوونه‌وه به‌و مه‌رجه‌ی خۆی ده‌بێت ئاماده‌ببێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ماوه‌ی ئه‌و 30 ڕۆژه‌دا تانه له بڕیاره‌که نه‌درا ئه‌وا ئیدی بڕیاره‌که هه‌ڵناوه‌شێته‌وه و وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه.
به‌ڵام زافر ئه‌لعانی، ئه‌ندامی باڵا له لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت ئه‌و جۆره ڕایانه هه‌مووی بۆ چه‌واشه‌کردنی ڕای گشتی عێراقیه‌کانه، نه‌ک نیشاندانی ئه‌وه‌ی به سه‌روه‌ری یاسا ناودێری ده‌که‌ن، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت هیچ ده‌رفه‌تێک نه‌درا به هاشمی داکۆکی له‌خۆی بکات.
زافر ئه‌لعانی ده‌ڵێت ئه‌لعێراقیه ئه‌و بڕیاره به بڕیارێکی سیاسیانه داده‌نێت ته‌نانه‌ت به‌ر له‌وه‌ی دادگاییکردنه‌که‌ش ده‌ستپێبکات و مه‌به‌ستیش لێی ئه‌وه‌یه عێراق بکرێته شوێنێک بۆ پێکدادانی تایفه‌یی له‌پاش قۆناغی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا، هه‌ربۆیه‌شه وه‌ک ده‌ڵێت لایه‌نه‌که‌ی له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌کی مێژوویدایه بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بدات به نه‌یاران و دوژمنانی خۆی ئه‌و جۆره شه‌ڕه خوێناویه چاوه‌ڕوانکراوه بێننه ئاراوه.
زافر ئه‌لعانی ده‌ڵێت بڕیاری له‌سێداره دانی هاشمی بڕیارێکه به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن ده‌رچووه و ئه‌مه‌ش په‌ڵه‌یه‌کی تری نوێیه به ته‌وێڵی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراقیه‌وه له پاش ساڵی 2003وه، که دادگاکان هه‌موو سه‌ربه‌خۆییه‌کیان له‌ده‌ستداوه و بووه به به‌شێکی سه‌ره‌کی له ناکۆکیه سیاسیه‌کان.
به‌ڕێز ئه‌لعانی ده‌شڵێت لایه‌نی ئه‌لعێراقیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک وابه‌سته‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا نابێت و به هێندیشی وه‌رناگرێت چونکه وه‌ک ده‌ڵێت هیچ بنه‌مایه‌کی یاسایی نییه. وه ده‌ڵێت خودی سه‌ره‌ک وه‌زیر گواسنه‌وه‌ی دادگاییکردنه‌که‌ی هاشمی ڕه‌تکرده‌وه بۆ شوێنیک که له‌ژێر کۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردندا نه‌بێت، ڕێگه نه‌درا پارێزه‌ره‌کان چاویان به گوناهبارکراوه‌کان بکه‌وێت، ئه‌مانه بێ له‌وه‌ی وه‌ک زافر ئه‌لعانی ده‌ڵێت تائێستاش ڕێگه‌یان نه‌داوه پارێزه‌ره‌کان چاوێک به کۆنووسی لیکۆڵینه‌وه‌کاندا بخشێنن به بیانوی ئه‌وه‌ی نهێنی گه‌وره و مه‌ترسیداری تێدایه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق، ئه‌جا ده‌پرسێت ئایا ئه‌مه دادگاییکردنێکی ڕه‌وایه؟
هاوکاتی پرۆسه‌ی دادگاییکردنه‌کان دووان له گوناهباران وه‌ک میدیای عێراقی و پارێزه‌ره‌کان بڵاویان کرده‌وه له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا مردبوون.
زافر ئه‌لعانی ده‌پرسێت ئایا ئه‌وانه ئه‌و ئاماژانه‌ن که داگاییه‌کی ڕه‌وا هه‌بوون، ئایا مالیکی بۆخی نه‌یگووت بۆ سێ ساڵه ئه‌و دۆسێیانه‌ی له‌لایه و چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌ته گونجاوه‌که ده‌کات؟ ئه‌مه یانی وه‌ک به‌ڕێز ئه‌لعانی ده‌ڵێت مه‌به‌ستێکی سیاسی هه‌یه و نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر گه‌لێک دۆسێی هه‌ن و ئاماده‌یکردوون که‌ی ویستی بۆ له‌ناوبردنی ڕکابه‌ره سیاسیه‌کانی خۆی به‌کاریان ده‌هێنێت.
وائیل عه‌بدولله‌تیف، ئه‌ندامی باڵای هاوپه‌یمانی نیشتیمانی نکوڵی ناکات له‌وه‌ی ده‌شێت ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا قه‌یرانی عێراق قوڵتر و ئاڵۆزتریش بکات، وه‌ده‌شڵیت له‌و بڕوایه‌دایه بڕیاره‌که‌ی دادگا کاریگه‌ری ده‌شبێت به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌کانی ناو عێراقه‌وه و هه‌روه‌هاش له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ییش که ده‌شێت قه‌یرانێک له نێوان تورکیا و عێراقدا دروستبکات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تورکیا له ڕه‌وشیکی ناله‌بار و نه‌گونجاودا ده‌بێت نه ده‌توانێت هاشمی بداته‌وه و نه ده‌شتوانێت نه‌یداته‌وه.
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی نێوان هاشمی و مالیکی، جێگری سه‌رۆکی عێراق بۆ ماوه‌یه‌ک له هه‌رێمی کوردستانی عێراق مایه‌وه و دواتر چووه تورکیا.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م ڕاپۆرته حکومه‌تی عێراقی هیچ لێدوانێکی سه‌باره‌ت به تورکیا نه‌داوه تایبه‌ت بێت به بڕیاری دادگا، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ده‌مڕاستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق گوتی حکومه‌تی عێراق بیر له فشاری ئابووری ده‌کاته‌وه به‌رامبه‌ر به تورکیا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی تورکیا به‌رامبه‌ر به عێراق هه‌یه‌تی.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌ناتۆڵیا له تورکیا بڵاوی کردۆته‌وه که ئیواره‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پێشوازی له تاریق ئه‌لهاشمی کردووه و له کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا باس له په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی نێوان به‌غدا و ئانکه‌ره کراوه.