بڕیاری ڕاگه‌یاندنی هێزی دیجله له مه‌ڕاسیمێکی تایبه‌تدا، دواده‌خرێت بۆ کاتێکی نادیار.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت هه‌وڵیکی زۆر دراوه بۆ ڕێگه‌گرتن له پێکهێنانی هێزی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله بۆ ناوجه جێناکۆکه‌کانی که‌رکوک و دیاله و نه‌ینه‌وا.
جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێت ئه‌م هه‌وڵه‌ی حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق ده‌ستوری نییه و په‌یوه‌ندی به کێشه‌کانی ناو سوریاوه هه‌یه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز یاوه‌ر ده‌شڵێت پێکهێنانی ئه‌و جۆره هێزه هه‌رگیز له به‌رژه‌وه‌ندی باری ئاسایشی ناوچه دابڕێندراوه‌کان نییه و هه‌ر بۆیه‌شه پۆلیس و سه‌ربازی کورد له‌و ناوچانه‌دا هاوبه‌ش نابن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌دا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: