یه‌کێتی ئه‌وروپا تاووتوێی سزای زیاتر و قورس‌تر ده‌کات بۆ سه‌ر سوریا و ئێران.
به‌ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌پاش کۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له قوبرس مه‌سه‌له‌ی تاووتوێ کردنی ئه‌و سزایانه‌ی ڕاگه‌یاند.
کاترین ئاشتن له لێدوانه‌که‌یدا بۆ په‌یامنێران جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه ئه‌رکی هه‌ره سه‌ره‌کی یه‌کێتی ئه‌وروپا پشتیوانیکردنی له‌خزه‌ر براهیمی نێردراوی نوێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریایه تا ده‌ست بکات به ناوبژییه‌کی نوێ له نێوان ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د و ڕێکخراوه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریادا.
خانم ئاشتن داوای له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا کرد تا به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو پێکبهێنن دژ به ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د و هه‌روه‌هاش بۆ دڵنیا بوونی گه‌لی سوریا له ئاینده.
سه‌باره‌ت به ئێرانیش به‌ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت هه‌رچییه‌کی له توانادا بێت ده‌یکات بۆ دڵنیا بوون له‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و وابه‌سته‌ییانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی به‌جێیان ده‌گه‌یه‌نێت سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی.
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان ده‌ڵێت کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ناتوانێت ته‌نها له ڕێی سزاکانه‌وه ڕژێمی سوریا یان وڵاتانی تری هاوشێوه‌ی سوریا ناچار بکات ده‌ستبه‌رداری ئه‌و جۆره سیاسه‌تانه‌ی هه‌یانه ببن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ڕێبوار ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات ته‌نانه‌ت سزاکانی ده‌شسه‌پێندرێنه سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و جۆره کاریگه‌رییه‌ی نابێت ئێران له پشتیوانیکردنی ڕژێمی سوریا ڕابگرێت، نه‌ک ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانده‌کرێت ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: