ساڵانێکه هه‌ڕه‌شه و گۆڕهشهیهکی زۆر هه‌یه له نێوان ڕۆژئاوا ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل به تاێبه‌تی وه ئێران بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی ناو‌کی، به‌ڵام ئێران وا هه‌ر به‌رده‌وامه گوایه له‌سه‌ر کاره‌کانی بۆ به‌دستهێنانی چه‌کی ناو‌کی. ئایا ئێرانه گوێ نادات به‌و هه‌ڕه‌شانه وه یاخود هه‌ڕه‌شه‌کان بادبادهکی و ڕاسته‌قینه نیین؟
ئیدریس ئه‌حمه‌دی لێکۆڵه‌ر له زانکۆی ستۆکهۆڵم له سوید له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پێم وابێت تێکه‌ڵاوێکه له هه‌رووکیان، ده‌لیلی ئه‌وه‌یه که ئێران گوێ نادا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و گهماروانهی که تا ئێستا به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه بوونی رژیمی نه‌خستوه‌ته مه‌ترسیه‌وه وه هه‌ر کاتێک بکه‌وێته مه‌ترسیه‌وه سازش ده‌کات که سازشه‌کانی هه‌لپه‌رستانه و کاتیه، ئه‌وه له لایه‌ک و له لایه‌کی تره‌وه ئێران زۆرتر ته‌ماشای کرداری ئیسرائیل ده‌کات له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که ده‌ێکات بۆ ئه‌وه‌ی به‌و سه‌ر ئه‌نجامه بگات ئاخۆ ڕاستین یان نه. کاک ئیدریس ده‌ڵێت ئێمه ده‌زانین ئیسرائیل دوو جار بنکه‌ی ناو‌کی دوو وڵاتی له ناو بردووه که یه‌کێکیان عێراق له ساڵی 1981 وه ئه‌وه‌ی تر سوریا له هاوینی 2007 که له هیچ کام له‌و حاله‌تانه‌دا ئیسرائیل له پێشدا ده‌ستی نه‌کرد به هه‌ڕه‌شه کردن، به‌ڵکۆ کرداره‌کانی زۆر به سه‌رکه‌وتوانه ئه‌نجام دا، لهکهێسی ئێران‌دا ئیسرائیل زۆرتر هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه وه ئه‌مه‌ش کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی زۆر ڕاشکاوانه ده‌ڵێن که ئه‌که‌وێته خانه‌ی شه‌ڕی ڕه‌وانیه‌وه وه ئێمه به گرنگیه‌وه وه‌ری ناگرین.