له 7- 6 مانگی ئاگۆست 24 مین کۆنگره‌ی سۆسیالست ئینترناسیۆنال که نزیکه‌ی 160 پارت و رێکخراوه له خۆ کۆده‌کاته‌وه لهCape Town باشوری ئه‌فریکا به‌ڕیوه چوو و چه‌ندین له پارته کوردیه‌کانی به‌شه‌کانی کوردستان تێدا به‌شداریان کرد.
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری لێکۆڵه‌ری کاروباری ڕامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت گومان له‌وه‌دا نییه بوونی کورد له کۆبۆنه‌وه‌یه‌کدا، له هه‌ر کۆڕێکی نێونه‌ته‌وه‌ییدا شتێکی قازانجه، دیاره خودی بوونه‌که و به‌شداریکردن له وت‌و وێژه‌کان، قسه و باسه‌کان، په‌ێوه‌ندی کردن له‌گه‌ڵ وڵاتان و که‌سایه‌تیه‌کان که له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و له سیاسه‌تی دونیا کارتێکردنیان و کاریگه‌ریان هه‌یه خودی ئه‌وه قازانجی هه‌یه، به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه سۆسیالست ئینترناسیۆنال ئه‌و گرنگی و قورساییه‌ی جارانی نه‌ماوه، به‌ڵام بوونی هێزی کورد له شوێنێکی وه‌هادا به مه‌رجی بتوانن که‌ڵکی باشی لێ وه‌ربگرن به قازانجه. سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی هێزه کوردیه‌کان کاک ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری ده‌ڵی ته‌نیا یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌ندامی ته‌واوی کۆنگره‌ی سۆسیالست ئینترناسیۆناله ، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران که ده‌مێکه و پارتی ئاشتی و دیموکراسی وه‌کو ئه‌ندامی ڕاوێژکارن و ئه‌وانه‌ی تر ته‌نها وه‌کو مێوان به‌شداریان کردوون.