سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا به زمانێکی توند ئامێزه‌وه ڕه‌خنه له پارتی ئاشتی و دیموکراسی کورده‌کان ده‌گرێت و ده‌ڵێت سه‌روه‌ختی دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌ده‌په بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێسه‌ی کورد له تورکیادا کۆتایی پێهاتووه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت به‌ده‌په په‌یوه‌ندی به پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه هه‌یه و له لێدوانه ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌یدا سه‌نگی به‌ده‌په‌ی به هێند وه‌رنه‌گرتووه و گوتوویه‌تی سه‌روه‌ختی دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا کۆتایی پێهاتووه.
دکتۆر یوسف گۆران، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی په‌ره‌پێدانی مرۆیی ده‌ڵێت به‌ده‌په گه‌وره‌ترین لایه‌نی کوردیه له په‌رله‌مانی تورکیادا و به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کوردی هه‌یه و ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه‌ش زیان له هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد ده‌دات و وه‌هاش ده‌کات هیچ مانایه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا نه‌مێنێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر یوسف گۆران ده‌شڵێت ئاکه‌په په‌یمانێکی زۆری دا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا به‌ڵام له‌م یه‌ک دوو ساڵه‌ی ڕابردوودا پاشه‌کشه‌یه‌ک له‌و په‌یمانانه ده‌بینرێت و ده‌شڵێت ئاکه‌په باسی له گۆڕانی ده‌ستوری وڵاته‌که ده‌کرد به شێوه‌یه‌ک که له به‌رژه‌وه‌ندی ڕه‌وتی چاره‌سه‌رکردنی دۆزی کورد بێت له وڵاته‌که‌دا، بۆیه وه‌ک ده‌بینرێت کێشه‌ی کورد له تورکیادا وه‌های لێهاتبێت وه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌نها بۆ میدیا باس بکرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: