ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی، له ڕێی نوێنه‌ره‌کانیه‌وه په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی سه‌رکرده سیاسیه‌کانی عێراق کردووه یان ئه‌وه‌تا ڕێگه‌ی ئاشتی هه‌ڵده‌بژێرن و کێشه‌کانی وڵاته‌که چاره‌سه‌رده‌که‌ن، یانیش ئه‌وه‌تا خۆیان له‌به‌رده‌م شه‌ڕێکی به‌رفراونی نێوان ته‌واوی پێکهاته ئاینی و نه‌ژادیه‌کانی وڵاته‌که‌دا ده‌بیننه‌وه.
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئایه‌توڵا سیستانی له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به درێژه کێشانی قه‌یرانی سوریا و هه‌روه‌هاش ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت له‌شکری ئازادی عێراق.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌رنوسه نوێیه‌ی له په‌رله‌مانی عێراقدا خراوه‌ته به‌رباسکردن بۆ پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نێکی تایبه‌تی به ناوی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ئاو، که به‌پێی ئه‌م به‌رنوسه نوێیه به‌غدا به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌کانی ئاوی له ئه‌ستۆ ده‌بێت، خانم تاڵه‌بانی ده‌ڵێت چونکه ئاو له‌مڕۆی عێراقدا به‌شێکه له کێشه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که بۆیه په‌رله‌مان بڕیاری دا تاووتوێی ئه‌نجومه‌نێکی تایبه‌ت بکات بۆ ئه‌و گرفته‌ش.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: