وا ورده ورده له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکای 2012 نزیـک ده‌بینه‌وه که بڕیاره له 6 ی مانگی یازده‌دا سـازبکرێت.
له‌م گه‌ڕه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی بانگه‌شه‌ی هه‌ردوو پارتی کۆماری و دیموکرات مه‌سه‌له ناوخۆیـیهکانه و به تایبه‌تی کێشه‌ی سـستی ئابوری وڵات.
مت ڕامنی کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی و پـۆڵ ڕایانی جێـگری که ڕۆژی سێشه‌ممه له لایه‌ن کۆماریـیه‌کانه‌وه به فه‌رمی په‌سه‌ندکران، هه‌ردووکیان سه‌نگی ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆبامای دیموکرات شـکستی هێناوه له بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری وڵاته‌که‌دا.
دیموکراته‌کانیش له به‌رامبه‌ردا ده‌ڵێن ئه‌و شکسته گه‌وره‌یه‌ی ئابوری ئه‌مه‌ریکا هێناویه‌تی له سه‌رده‌می جۆرج بوشی کۆماریـیه‌وه هه‌روا سـانا نیـیه له ماوه‌ی گه‌ڕێـکی سه‌رۆکایه‌تیدا ئاسه‌واره‌که‌ی بسڕێته‌وه.
له پاڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌ی ئابوریـیه بابه‌تی دیکه‌ی وه‌ک خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی و خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ت و زیادکردنی باج له‌سه‌ر سه‌رمایه‌داران کێشمه‌کێشی دیکه‌ی نێوان هه‌ردوو پارته.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێـگه‌ی سه‌رنجه له هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌تا ئێسـتا وه‌ک ئه‌وانه‌ی پـێشوو زۆر باس له ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ناکرێت.
پـرسیار لێـره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا چیدی هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ریکا به ئه‌ندازه‌ی جاران بایه‌خ به ڕێبازی ده‌ره‌وه ناده‌ن؟. ئایا سه‌نگی خستنه سه‌ر ئابوری و کێشه‌کانی دیکه نێو وڵات هه‌وڵێـک نیـیه بۆ ڕاکێشـانی ژماره‌یه‌کی زیاتری ده‌نگده‌ری ئه‌مه‌ریکایی به‌ره‌و سندوقه‌کانی ده‌نگدان؟.
ئه‌م پـرسیارانه و چه‌ندین پـرسیاری دیکه‌ی په‌یوه‌ست حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه ئاڕاسته‌ی میوانه‌کانی کرد که ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
دکتۆر ئازاد مورادیان، سه‌رۆکی ڕێـکخراوی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤی ئێران.
سه‌ڵاح بایه‌زیدی، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشـانی کوردسـتان له واشنتن.