له لێدوانه‌که‌یدا بۆ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رز، دکتۆر ڕۆژ نوری شاوێس گوتوویه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌وبڕوایه‌دایه به په‌سه‌ندکردنی یاسای نه‌وت و گاز به‌شێکی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بن و ده‌شڵێت په‌سه‌ندکردنی به‌رنوسی ئه‌و یاسایه له‌گه‌ڵ هه‌ندێک گۆڕانکاری تیایدا ڕێگه‌یه‌کی گونجاوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی نێوان کورد و حکومه‌تی نێوه‌ندی.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت هه‌میشه له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه جۆرێک له خۆدزینه‌وه هه‌بووه و نایه‌وێت ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌سه‌ر شانیه‌تی به‌رامبه‌ر به کورد به‌جێیان بگه‌یه‌نێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح، سه‌باره‌ت به ئاڵۆزی ڕه‌وشه‌که، به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کر ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی یاسا به‌وپێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته و خواستی هه‌بێت ده‌توانێت ڕه‌وشه‌که چاره‌سه‌ر بکات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه.