دیپلۆمات ده‌ڵێن ده‌زگای ناو‌کی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ئاماده‌کاریدایه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به ورده‌کاریه‌کانی به‌ره‌وپێشچونه‌کانی کۆماری ئیسلامی له به‌رنامه ناوکیه‌که‌یدا که ده‌شێت بۆ دروستکردنی چه‌ک به‌کاربهێنرێت.
دیپلۆمات ده‌ڵێن، ڕاپۆرته‌که‌ی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی دره‌نگانێکی ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه به‌سه‌ر 35 ئه‌ندامه‌که‌ی ده‌سته‌ی کارگێڕی ئه‌م ده‌زگا چاودێریه ناوکیه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا دابه‌ش ده‌کرێت.
وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ئاماژه‌ی پێکردووه، وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له ڕاپۆرته‌که‌دا باس له دانانی سه‌دان ئامێری نوێ بکرێت بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم له دامه‌زراوێکی ژێر زه‌مینیدا که به شێوه‌یه‌کی ورد له هێرشی ئاسمانی پارێزراوه.
ڕۆژئاوا کۆماری ئیسلامی ئێران گوناهبار ده‌کات به‌وه‌ی به نهێنی خه‌ریکی دروستکردنی چه‌کی ناوکیه و هه‌رچی ئێرانیشه پێداده‌گرێت که به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه.