ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هه‌رگیز هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی نادات و هه‌رگیزیش ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی وڵاته‌که‌ی نابێت.
ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه له کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌که‌ی وڵاتانی بێلایه‌ندا که له تاران ده‌کرێت به ڕێبه‌رانی وڵاتانی به‌ره‌و ڕسکان چووی گوتووه ئێران هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری مافی نیشتیمانی خۆی نابێت بۆ هه‌بوونی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئاشتیانه.
ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی له وتاره‌که‌شیدا ئاماژه‌ی به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد و به ئه‌نجومه‌نێکی نالۆژیکی و نا دادپه‌روه‌ر ناودێری کرد و ده‌شڵێت ئه‌مریکا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌کارده‌هێنێت بۆ سه‌پاندنی سیاسه‌ته‌کانی خۆی.
بان کی موون، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا وتارێکی پێشکه‌ش کرد و داوای له ئێران کرد وابه‌سته‌ی بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بێت بۆ ڕاگرتنی جم و جۆڵه ناوکیه‌کانی.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاگاهیشیدا گه‌رم و گوڕ بوونی گووتاری نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر دۆسێی ناو‌کی ئێران مه‌ترسی هێنانه ئارای شه‌ڕ دروستده‌کات.
بان کی موون، سه‌رزه‌نشتی ئێرانیشی کرد له‌سه‌ر تێبینی سوکایه‌تی پێکردن و نکوڵیکردن له هۆلۆکۆست و هه‌روه‌هاش نکوڵیکردن له مافی هه‌بوونی ئیسرائیل، وه داواشی له‌م دوو وڵاته دوژمنه کرد ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له یه‌کتریان کردووه بیکێشنه دواوه.
موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر به‌شداری له‌م کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌دا کرد و ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین جاره له ده‌یان ساڵدا سه‌رۆکێکی میسر سه‌ردانی ئێران بکات. کۆماری ئیسلامی ئێران له ساڵی 1979 وه که شۆڕشی ئیسلامی ئێران کرا په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ میسردا وه‌ستاند به‌هۆی پشتیوانی میسر له شاهه‌نشای ڕووخاوی ئێران و هه‌روه‌هاش ئه‌و ڕێکه‌وتنه ئاشتیه‌ی میسر له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌یبوو.