مت ڕامنی فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی سـتانی ماسه‌چوسس دوێنێ سێشه‌ممه له شـاری ته‌مپای سـتانی فلۆریدا و له کۆبوونه‌وه‌ی گشـتی کۆماریـیه‌کان به فه‌رمی کرا به کاندیدی پارتی کۆماری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی، به‌وه‌ش کۆتایی به پـرۆسه‌ی ده‌سـتنیشـانکردنی کاندیدی کۆماریـیه‌کان هات که له مانگی یه‌که‌وه له سـتانی ئایاوا ده‌سـتیـپـێـکرد.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا جیم مه‌ڵۆن له شـاری ته‌مپاوه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان سمکۆ عه‌زیز به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
کۆماریـیه‌کان ناوی به‌ربژاری سه‌رۆکایه‌تی خۆیان ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی مت ڕامنی به به‌ربژاری سه‌رۆکایه‌تی کۆماریـیه‌کان مسۆگه‌ر ده‌کات و له هه‌ڵبژاردنی مانگی یازده‌دا به‌رامبه‌ر سه‌رۆک باراک ئۆباما ڕاده‌وه‌سـتێت. هه‌روه‌ها پـۆڵ ڕایان نوێنه‌ری ویسکه‌نسن ئه‌ویش بۆ جێـگری سه‌رۆک ده‌سـتنیشـان کرا.
کرس کرسـتی فه‌رمانڕه‌وای نیو جێرزی، ئه‌وه‌ی له لای چاکوانانی کۆنه‌پارێزی نێو پارتی کۆماری که‌سێـکی په‌سه‌نده، وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد که به وتارێـکی ده‌سـپێـکی گردبوونه‌وه ده‌ناسرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به خاڵه سه‌ره‌کیـیه‌کان دا، ئه‌وانه‌ی کۆماریـیه‌کان له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌رۆکایه‌تیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌ن و گوتی " من بۆ ئێوه نازانم به‌ڵام خودی خۆم گه‌ره‌کم نیـیه منداڵه‌کانم و کوڕه‌زا و کچه‌زاکانم له کتێبی مێژوودا ئه‌وه‌یان به‌رچاو بکه‌وێت که ئایا ژیان له ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌کدا له ئه‌مه‌ریکادا چۆن بووبێت. هه‌روه‌ها گه‌ره‌کم نیـیه ئه‌و میراتیـیه‌ی بۆیان به‌جێ ده‌مێنێت ته‌نها حکومه‌تێـکی مه‌زن بێت که باجی زۆری سه‌پاندبێت و پاره‌ی له ڕاده به‌ده‌ری خه‌رج کردبێت و هه‌روه‌ها پاره‌ی له ڕاده به‌ده‌ریشی قه‌رز کردبێت و ژماره‌یه‌کی زۆری هاوڵاتیانی کردبێته چینی دووه‌م. من گه‌ره‌کمه منداڵان و نه‌وه‌ی کوڕ و کچانم له سه‌ده‌یه‌کی دووه‌می ئه‌مه‌ریکادا بژین."
نوێنه‌رانی پارتی کۆماری پـێشـوازیـیه‌کی گه‌رمیان له خانم ئان هاوسه‌ری مت ڕامنی کرد که پـێده‌چێت ڕۆڵێـکی مه‌زنتر له هه‌ڵمه‌تی سه‌رۆکایه‌تیدا بـبینێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ژنانی ئه‌مه‌ریکایی به‌ده‌سـتبهێنێت.
هاوسه‌ره‌که‌ی مت ڕامنی ده‌ڵێت " من ناتوانم پـێتان بڵێم که له ماوه‌ی چوار سـاڵی ئاینده چی ڕووده‌دات، به‌ڵام من ته‌نها ده‌توانم ئه‌مشه‌و لێرده‌دا وه‌ک دایکێـک، هاوسه‌رێـک، دابیره‌یه‌ک، ئه‌مه‌ریکایـیه‌ک ڕابوه‌ستم و ئه‌م به‌ڵێنه‌تان پـێ بده‌م که بڵێم ئه‌م پـیاوه (مت ڕامنی) شـکست ناهێنێت."
ئاماری ڕاپـرسیـیه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که به‌ڕێز ئۆباما له‌سه‌ر ئاسـتی نیشـتیمانی که‌مێـک له پـێش مت ڕامنیـیه‌وه‌یه و هه‌روه‌ها له نێو چه‌ند سـتانێـکی ئه‌مه‌ریکایی به سـتانه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی ململانێ ده‌ناسرێن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی باراک ئۆباما پـشـتیوانی زیاتری ده‌نگده‌رانی ژنانی هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ مت ڕامنی.
هه‌ندێـک له ڕکه‌به‌رانی پـێشـووی مت ڕامنی ئه‌وانیش ده‌نگی خۆیان خسـته پاڵ ده‌نگی مت ڕامنی له میانه‌ی گردبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی پارتی کۆماری، له‌وانه ڕیک سـانترۆم سیناتۆری پـێشـووی په‌نسلڤانیا که ده‌ڵێت " به‌ڕێزان ئێمه ئه‌میندارانی میراتیـیه‌کی مه‌زنین، له مانگی یازده‌دا ئێمه ده‌رفه‌تمان ده‌بێت ده‌نگ بۆ ژیان و سه‌ربه‌خۆی بده‌ین نه‌ک بۆ پشـت به‌ستن. ده‌نگێـک بۆ مت ڕامنی و پـۆڵ ڕایان وڵاتمان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ده‌ستی ئه‌و ڕابه‌رانه‌ی که تێده‌گه‌ن له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت چی بکات و هه‌روه‌ها له پـێناو منداڵانمان ده‌بێت ئه‌و خه‌ونه به زیندوویی بهێڵینه‌وه.
له لایه‌کی تره‌وه به‌رپـرسـانی پارتی دیموکرات هه‌ڵمه‌تێـکی پـچووکیان له شـاری تامپا ده‌سـتپـێـکردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاسـتی هێرشی کۆماریـیه‌کان بۆ سه‌ر تۆمارنامه‌ی ئابوری سه‌رۆک ئۆباما که‌م بکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی هه‌ڵمه‌ته‌که‌یه.
مارتن ئۆمالی دیموکرات و فه‌رمانڕه‌وای مێریلاند یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی له کۆنفرانسه‌که‌دا بۆ په‌یامنێران دووا و گوتی" له‌سه‌ر ئاستی نیشـتیمانی پـلانی ئابوری مت ڕامنی کاره‌سـات به‌سه‌ر چینی مامناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکادا ده‌هێنێت و که‌سێـکی ناگونجاوه بۆ چینی مامناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکایی.
دوێنێ گردبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی پارتی کۆماری گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی کاتێـک مت ڕامنی وتاری په‌سه‌ندکردنی خۆی وه‌ک به‌ربژاری پارتی کۆماری بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌سه‌ندکرد ئه‌مه‌ش له ڕێـگه‌ی په‌خشی ته‌له‌فیزیۆنیـیه‌وه بۆ سه‌رجه‌م بینه‌رانی وڵات بوو.