ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ناوچه‌یه‌کی ڕیفی دیمه‌شقدا ته‌قیوه‌ته‌وه به ڕێوڕه‌سمی ناشـتنی ته‌رمی دوو که‌سی سه‌ر به به‌شـار ئه‌سه‌د و له ئاکامدا 12 که‌س کوژراون و به ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌که کاتژمێر 3 ی پاش نیوه‌ڕۆ به کاتی خۆجێی له ناوچه‌ی جه‌رمانه بووه که زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی دروز و کرستیانن.
به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌که بووه‌ته مایه‌ی داڕمانی پـێشـی بینایه‌ک به ته‌واوی و هه‌روه‌ها زیانی به چه‌ند بینایه‌کی دیکه گه‌یاندووه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ئۆباڵی ته‌قینه‌وه‌که ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی سه‌رهه‌ڵـداوانه‌وه، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسۆنی سوریا ده‌ڵێت ڕژێمی ئه‌سه‌د له پشـت ئه‌و هێرشه‌وه‌یه تاوه‌کو سه‌رنجی خه‌ڵـکی لابدات له کوشـتنی ئه‌و سه‌دان که‌سه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له داریا کوژران.