ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیـیه سوریـیانه‌ی بۆ ئوردن هه‌ڵاتوون دوو هێنده بووه و له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ئوردن گه‌یشتووه‌ته 10200 که‌س، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ئاماژه‌یه‌ک بێت بۆ ئاواره‌بوونێـکی به کۆمه‌ڵی خه‌ڵـکی له‌و وڵاته.
میلیسا فله‌مینگ خانمه گوته‌بێژی کۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له جنێڤ گوتی ئه‌وانه‌ی به‌م دوایـیانه گه‌یشـتوونه‌ته که‌مپـی زه‌عته‌ری باکوری ئوردن زۆربه‌یان له ناوچه‌ی نائارامی ده‌رعای باشوری سوریاوه هه‌ڵاتوون. گوتیشی په‌نابه‌ره‌کان گوتوویانه له‌و ده‌مه‌ی له هه‌وڵی سنوور به‌زاندندا بوون بۆردومان کراون.
خانم میلیسا له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتیشی له‌وه‌تای له 30 ی مانگی حه‌وته‌وه که‌مپی زه‌عته‌ری کراوه‌ته‌وه زیاتر له 22 هه‌زار هاوڵاتی سوری گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌و که‌مپه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ڕه‌نگه نزیکه‌ی 200 هه‌زار سوری په‌نا بۆ تورکیا به‌رن ئه‌گه‌ر بێت و شه‌ڕه‌که وه‌ها توندتر بـبێت. هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که زیاتر له 75 هه‌زار سوری هه‌تا ئێسـتا له تورکیا وه‌ک په‌نابه‌ر تۆمارکراون، وه له ئێسـتاشدا 9 که‌مپی په‌نابه‌ران کراونه‌ته‌وه و پـێـنجی دیکه‌ی نوێش ده‌کرێنه‌وه.
ته‌نیا له ماوه‌ی 24 کاژمێری ڕابردوو زیاتر له 3 هه‌زار هاوڵاتی سوری په‌نایان بۆ تورکیا بردووه.