ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌فسه‌رێـکی هێزه‌کانی سـنووری عێراق به پـله‌ی عه‌مید له باکوری به‌غدای پایته‌خت به ده‌سـتی کۆمه‌ڵێـک چه‌کداره‌وه کوژرا.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی پـۆلیس له‌و ده‌مه‌ی عه‌مید عه‌بدول موحسن غه‌زعه‌ل به ئۆتۆمبیله‌که‌ی خۆی به‌سه‌ر پـردی موسه‌نای باکوری به‌غدادا به ئاڕاسته‌ی شـارۆچکه‌ی تاجی ده‌ڕۆیشت کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له ئۆتۆمبیلێـکی مه‌ده‌نیـیه‌وه به چه‌کی بێ ده‌نگ ته‌قه‌یان لێـکردووه و کوشـتوویانه.
له لایه‌کی دیکه‌وه له شـارۆچکه‌ی حه‌دیسه‌ی ڕۆژئاوای به‌غدا بۆمبێـکی لاڕێ به هێزێـکی گه‌ڕۆکی له‌شـکریدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا هاوڵاتیـیه‌کی سیڤیل کوژراوه و به لایه‌نی که‌م 3 سه‌رباز برینداربوون.
له شـاری موسڵی باکوری عێراقیش بۆمبێـکی لاڕێ به هێزێـکی گه‌ڕۆکی پـۆلیسـدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی که‌سێـک و برینداربوونی که‌سێـکی تر. هه‌روه‌ها هه‌ر له موسڵ بۆمبێـکیش به 2 مێرمنداڵدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ته‌وه و برینداری کردوون.