سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و سه‌رۆکی په‌رله‌مان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی ڕه‌وشی سیاسی عێراق.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نوری ئه‌لمالیکی و ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی جه‌ختیان له وابه‌سته‌یی کرده‌وه به ده‌ستوری وڵاته‌که‌وه وه‌ک چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ کێشه و قه‌یرانی سیاسی عێراق.
ماجد ئیسماعیل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که زۆر سه‌یره ئه‌وه‌یه هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی جه‌خت له ده‌ستور ده‌که‌نه‌وه و هه‌ر یه‌که‌شیان خوێندنه‌وه‌ی خۆی هه‌یه بۆ ده‌ستور به‌و پێیه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌که‌ی چۆن ده‌خوازێت.
به‌ڕێز ئیسماعیل ده‌شڵێت به‌بێ هیچ گومانێک چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی عێراق هه‌یه، ئه‌گه‌ر خواستی سیاسیانه هه‌بێت و لایه‌نه عێراقیه‌کانیش ده‌ستبه‌رداری ئه‌جه‌ندا ده‌ره‌کیه‌کان بن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه.