کاربه‌ده‌سـتێـکی میسر ڕایگه‌یاند که‌وا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه کۆبوونه‌وه‌یه‌ک سـازبکرێت بۆ چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا که تیایدا هه‌ریه‌ک له عه‌ره‌بسـتانی سعودیه و تورکیا و ئێران و میسر به‌شـداری بکه‌ن.
عه‌مرۆ ڕوشدی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتی محه‌مه‌د کامل عه‌مرۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه و تورکیا و ئێران کردووه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له باره‌ی قه‌یرانی سوریاوه.
ڕوشدی گوتیشی ئه‌م هه‌وڵه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌ی سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسیـیه، ئه‌وه‌ی له میانه‌ی کۆنگره‌ی ڕێـکخراوی هاریکاری ئیسلامی له عه‌ره‌بسـتانی سعودیه له زوویه‌کی ئه‌م مانگه‌دا پـێشـنیاری کردبوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چارهیـیهکی گشتگیر بۆ قه‌یرانی سوریا.