چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن له چه‌ند بینایه‌کی نزیک مزگه‌وتی موسعب بن عومه‌یر له ناوچه‌ی داریای باشوری دیمه‌شقی پایته‌خت ته‌رمی 79 که‌س دۆزراونه‌ته‌وه که زۆربه‌یان گولـله‌باران کراون.
ده‌ڵێن له نێو کوژراوه‌کاندا خێزانێـکی 8 که‌سی هه‌یه که بریتیـیه له باوک و دایک و 3 منداڵ و سێ که‌سی خزمیان که هه‌ر هه‌موویان گولـله به‌سه‌ریانه‌وه نراوه.
چالاکوانێـک به ناوی محه‌مه‌د حوڕ به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه هه‌ر له بینایه‌کدا ته‌رمی 36 که‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێـک که به سه‌ختی بریندارکراون. پاشـان ته‌رمی 12 که‌سی دیکه له ژێرزه‌مینی بینایه‌کی دیکه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه.
گوتوشیه‌تی زۆربه‌ی ته‌رمه‌کان گولـله به سه‌ر و ملیان له نزیکه‌وه نراوه به شێوه‌ی گولـله‌بارانکردن.
کچانی دوو ماڵ گوتوویانه سه‌ربازه‌کانی حکومه‌ت له به‌رچاویاندا براکانیان گولـله‌باران کردوون.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپـرسی کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا ڕایگه‌یاند که‌وا له ماوه‌ی شـاڵاوی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی هێزه‌کانی حکومه‌ت بۆ هه‌ردوو ناوچه‌ی داریا و موعهزهمیـیهی دیمه‌شق به لایه‌نی که‌م 300 که‌س کوژراون.
جێی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی مانگی هه‌شت که هێشـتا پـێنج ڕۆژی ماوه ته‌واوبێت به به‌راورد به مانگه‌کانی پـێشوو زۆرترین زیانی گیانی له ئاکامی قه‌یرانی سوریا که‌وتووه‌ته‌وه.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ڕه‌نسی گوتووه هه‌تا ئێستا له‌م مانگه‌دا 3 هه‌زار هاوڵاتی سیڤیل کوژراون له‌گه‌ڵ 918 که‌س له هێزه‌کانی حکومه‌ت، له‌وانه 200 که‌سیان نێژراون که نه‌ناسراونه‌ته‌وه.