هاوڵاتیـیه‌کی لوبنانی به ناوی حسێن عه‌لی عومه‌ر که له 22 ی مانگی پـێـنجه‌وه له باکوری پارێزگای حه‌له‌ب به بارمته گیرابوو پاش ئه‌وه‌ی له سه‌ردانی بۆ شوێنه پـێرۆزه ئاینیـیه‌کانی شیعه ئاینزاکان له ئێران گه‌ڕابووه‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه گه‌ڕایه‌وه لوبنان.
حسێن عه‌لی عومه‌ر که به ناوبژیوانی تورکیا ئازادکرا گوتی ئه‌و 10 لوبنانیـیه‌ی دیکه‌ی له‌گه‌ڵیدا به بارمته گیراون له بارێـکی ته‌ندروسـتی باشـدان و یه‌کێـک له ڕفێنده‌ره‌کان پـێی گوتووه له ماوه‌ی پـێـنج ڕۆژی داهاتوو ئه‌وانیش ئازادده‌کرێن.
له‌گه‌ڵ گه‌یشـتنی حسێن عه‌لی عومه‌ر بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌یرووت به فڕۆکه‌یه‌کی تورکی له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌سـتی باڵای لوبنانه‌وه پـێشـوازی لێـکرا، له‌وانه وه‌زیری ناوخۆ مه‌روان شربل و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشـتی عه‌باس ئیبراهیم و هه‌روه‌ها دوو په‌رله‌مانتاری شیعه.
پـێشتر سه‌رۆک وه‌زیری لوبنان نه‌جیب میقاتی له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو هه‌واڵی ئازادکردنی ئه‌م هاوڵاتیـیه لوبنانیـیه‌ی پـێ‌گه‌یاندووه.