Accessibility links

خوێنڕێژه‌که‌ی نه‌رویژ 21 سـاڵ حوکمی زیندانی ده‌درێت


دادگایه‌کی ئۆسلۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی حوکمی 21 سـاڵ زیندانی بۆ ئانرش بێرینگ بریڤێک بڕیوه‌، ئه‌و خوێنڕێژه‌ی نه‌رویژ که‌ 77 که‌سی له‌ مانگی حه‌وتی 2011 دا گوشت.
دادگاکه‌ بریڤێـکی به‌ به‌رپـرسیار دانا له‌و کوشـتنکاریـیانه‌ی کردبوونی و به‌ دوری دانا دووچاری نه‌خۆشی ده‌روونی بووبێت، بۆیه‌ ده‌بێت بخرێته‌ زیندانه‌وه‌ نه‌ک نه‌خۆشـخانه‌.
بریڤێـک خۆشی خۆی به‌ که‌سێـکی سـاغ له‌ ڕووی ده‌روونیـیه‌وه‌ داده‌نێت و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی کردوویه‌تی پـێویست بووه‌ بۆ پاراسـتنی نه‌رویژ له‌ شـاڵاوی ئیسلامی. به‌ درێژایی ماوه‌ی دادگایی‌کردنه‌که‌ی ئاماده‌ نه‌بووه‌ په‌شیمانی خۆی له‌و تاوانانه‌ی کردوونی ده‌ربـبڕێت.
XS
SM
MD
LG