جه‌لالدین سه‌غیر ئه‌ندامی پێشووی په‌ڕله‌مانی عێراق و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای شوڕشی ئیسلامی له عێراق له ڤیدیو کلیپێکدا باس له بارودۆخی ناوچه‌که ده‌کات و په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوردا که زۆر که‌سان نگرانی خۆیان له باره‌ی قسه‌کانی دهربڕێون و به دژی ڕاوه‌ستاوون.
دکتۆره رابعه عه‌لی ئه‌ندامئ لیژنه‌ی به‌رگریکردن له به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان له شاری خانه‌قین له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێمه قسه‌کانی جه‌لالدین سه‌غیر وه‌کو پێشیلی له جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی جیهانی ده‌بینین و ئه‌و وه‌کو ڕه‌گه‌زپه‌رستیه‌کی ده‌ستیپێکردووه، وه‌کو ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ دژ به میلله‌تی کورد. دکتۆر رابعه ده‌ڵێت ئه‌و له قسه‌کانێدا وا ده‌ڵێت کاتێک ئیمام مه‌هدی(ئێمامی 12ی شیعه‌کان) دێت ئێتر جه‌نگ له‌گه‌ڵ کورد ده‌کات و کورد وه‌کو میڵهتێکی کافر و به‌د ناو ده‌بات. دکتۆر رابعه ده‌شڵێت ئیمه کامپێنێکمان به رێ خستووه که ده‌ڵێت نه بۆ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و کڵاشهکهت به‌رزکه‌ره‌وه دژ به جه‌لالدین سه‌غیر.