وه‌زیری بازرگانی عێراق دکتۆر خه‌ێڕوڵا حه‌سه‌ن له سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ێدا له‌گه‌ڵ تیمێکدا بۆ ئێران وه‌کو باس ده‌کرێت هه‌ڵوێستیکی جوامیرانه‌ی وه‌رگرتووه که ئاماده نه‌بوه رێکه‌وتن نامه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا مۆر بکات به هۆێ دابڕاندنی ئاوی چه‌ندین رووبار له نێوانیان رووباری ئه‌ڵوه‌ن که سه‌رچاوه‌کانیان له ئێرانه‌وه‌یه، به‌ڵام بۆ تا ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بیری له هه‌ڵوێستیکی له‌و جۆره نه‌کردوه‌ته‌وه؟.
سه‌لام عه‌بدوڵا ئه‌ندامئ لیژنه‌ی به‌رگریکردن له به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان له شای خانه‌قین ده‌ڵێت به ڕاستی وه‌زیری بازرگانی هه‌ڵوێستیکی زۆر زۆر جوامیرانه‌ی نواند، ئێمه پێشنیاری ئه‌وه‌مان کرد که به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌قین بانگهێشتی که‌ن بۆ شاره‌که‌مان و" شه‌ره‌فی هاووڵاتی فه‌خری" پێ بده‌ن و هه‌ڵوێستیکه که هه‌ر هه‌موومان سوپاسی ئه‌که‌ێن. کاک سه‌لام هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت حکومه‌تی هه‌رێم ده‌بوایه چوار ساڵ له‌مه‌و پێش ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی له سه‌وداکردنیدا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئێران بنوابایا ، چۆنکه ته‌نها رووباری ئه‌ڵوه‌ن نییه به‌ڵکۆ هه‌ر وه‌ها رووباری سیروان، رووباری قووره‌توشه و رووباری تریش ئه‌گه‌ر بێت و باره‌که هه‌ر به‌و جۆره به‌رده‌وام بێت.