ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار که گومان ده‌کرێت توندڕه‌وانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده بن هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر باره‌گای ئاسایشی سیاسی و بینای ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی یه‌مه‌ن له شـاری عه‌ده‌نی باشوری وڵاته‌که.
سه‌ره‌تا خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی به باره‌گای ئاسایشی سیاسی ته‌قاندۆته‌وه و پاشـان هێرشبه‌ران به ئاڕپـیجی و کلاشینکۆف هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر باره‌گاکه و هه‌روه‌ها بینای ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی ته‌نیشتی.
به‌پـێی وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌مه‌ن به لایه‌نی که‌م 14 که‌س له نێو سه‌رباز و ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایش کوژراون و هه‌روه‌ها 10 که‌سی دیکه برینداربوون که سیانیان کارمه‌ندی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنن.
هه‌روه‌ها له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌که به‌شێـکی باره‌گای ئاسایشی سیاسی وێران بووه.