ئه‌مڕۆ هه‌ینی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که‌وا به فه‌رمی بڕیار درا دیـپـلۆماتی خاوه‌ن ئه‌زموونی جه‌زائیری ئه‌لئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی شوێنی کۆفی ئه‌نان بگرێته‌وه له پـۆستی نێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا.
لای خۆیه‌وه بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای له کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد به یه‌ک‌ده‌نگی پـشـتگیریـیه‌کی توند و ئاشـکرای ئیبراهیمی بکه‌ن له پـێناو سه‌رکه‌وتنی له کاره‌که‌یدا.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌لئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی ته‌مه‌نی 78 سـاڵه و مێژوویه‌کی دور و درێژی هه‌یه له کارکردنی دیپـلۆماسی له جیهانی ئیسلامی و به تایبه‌تی عه‌ره‌بی. له سـاڵی 1991 هه‌تا 1993 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر بووه. پاشـان له 1994 وه هه‌تا 2005 چه‌ندین پـۆستی باڵای له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا گرته ده‌ست، له‌وانه نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌فغانسـتان و عێراق.
خوێندنی له جه‌زائیر و فه‌ڕه‌نسـا ته‌واوکردووه له بواری یاسا و زانسته سیاسیـیه‌کاندا. کچێـکی ناوی ڕێمه و هاوسه‌ری شـازاده عه‌لی ئوردنه.