سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌مڕۆ هه‌ینی له زانکۆی تاران وتارێـکی پـێشکه‌ش کرد و تیایدا هێرشی کرده سه‌ر ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا و گوتی وا به‌هاری ڕۆژئاوایی و ئه‌مه‌ریکایـیش ده‌سـتپـێده‌کات.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد که ئه‌م وتاره‌ی ده‌دا به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێن "ڕۆژی قودس" واته ئۆرشه‌لیم، گوتی ئیسرائیل لوویه‌کی شێرپه‌نجه‌یه و به‌م زووانه به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت. گوتیشی ئیسرائیلیـیه‌کان ده‌ڕۆن و باڵاده‌ستی ئه‌مه‌ریکاش به‌سه‌ر جیهاندا کۆتایی پـێدێت.
سه‌رۆکی ئێران له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی ناکرێت زلهێزانی ڕۆژئاوا بـبنه نموونه‌یه‌ک بۆ جیهانی ئیسلامی، وه ئازادی و دیموکراسی له لووله‌ی تۆپه‌کانی ناتۆ و ده‌سـتێوه‌ردانی وڵاتانی ڕۆژئاواوه نایه‌نه دی.
گوتیشی ئه‌مه‌ی به به‌هاری عه‌ره‌ب ناوده‌برێت ته‌نها عه‌ره‌بی نیـیه، به‌ڵـکو به‌هاری ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریکاش وا ده‌سـتپـێده‌کات.
جێی ئاماژه‌یه هه‌تا دێت و ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژئاوا نیگه‌رانی زیاتر له به‌رامبه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن بۆ مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی چه‌کی ناوکیـیه، ئه‌وه‌ی که بووه‌ته مایه‌ی سه‌پاندنی زنجیره‌یه‌ک سزای ئابوری به‌سه‌ر تاران‌دا له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواوه.