به درێژایی مێژووی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، زۆرێک له ڕێبه‌رانی ئه‌م حیزبه دان ده‌نێن به‌و ڕۆڵه‌ی خانمان هه‌یانبووه له ساڵانی خه‌باتی ئه‌وسا و ئێستایدا.
ئێستا ئه‌م لایه‌نه دێرینه‌ی کوردستانی ئێران پێده‌نێته 67ه‌مین ساڵیه‌وه و له پاش دابه‌شبوونی ئه‌م لایه‌نه به‌سه‌ر دوو باڵدا (حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران) ده‌بێت ڕۆڵی خانمان چۆن بێت؟
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، حه‌لیمه ڕه‌سولی، ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی مافه‌کانی ژنان باسێک له چۆنیه‌تی ده‌ستپێکردنی کارکردنی خانمان ده‌کات له کوردستانی ئێران‌دا له‌گه‌ڵ حیزبی دیموکرات‌دا.
حه‌لیمه ڕه‌سولی ده‌ڵێت به‌شداری ژنان له پرۆسه‌ی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بۆته هۆکارێک بۆ به‌هێزکردنی بڕیار وه‌رگرتن له‌سه‌ر ڕووداوه‌کان و هه‌روه‌ها ڕێگایه‌ک بۆ هاوخه‌باتی و هه‌وڵ بۆ ژیانێکی ئارام و به‌رابه‌ر له داهاتوودا.
خانم ڕه‌سولی ده‌شڵێت ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی به‌سه‌ر دیموکرات‌دا هات له ده‌ره‌وه‌ی خواستی خانمان بووه و پێویستیشه حیزبی دیموکرات له ڕابردوو زیاتر هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بکات به‌رامبه‌ر به خانمان تا له ڕه‌وشی جیهانی دوانه‌که‌وێت، به تایبه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی حیزب‌دا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: