ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیاری دا له نیوه شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌وه کۆتایی بهێنرێت به ئه‌رکی چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی له سوریا.
نوێنه‌ری فه‌ڕه‌نسـا جیرار ئارۆ که ئێسـتا سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م گه‌ڕه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌کات ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌و مه‌رجانه‌ی دانرابوون بۆ به‌رده‌وامبوونی ئه‌رکی چاودێران هیچی جێبه‌جێ نه‌کراون، له‌وانه ڕاگرتنی توندوتیژی و به‌کارهێنانی چه‌کی قورس له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریاوه.
به‌ڵام ئه‌نجومه‌نه‌که له‌سه‌ر پـێشـنیارێـکی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون قایل بوو، ئه‌ویش کردنه‌وه‌ی ئۆفیسێـکی په‌یوه‌ندی سیاسی له سوریادا.
جێـگری سه‌رۆکی ئۆفیسی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئاشـتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئێدوارد مولای ڕایگه‌یاند که‌وا ئێدی ئه‌رکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سوریا له ئاشـتی پارێزه‌وه بۆ په‌یوه‌ندی سیاسی گۆڕا و ئه‌ندامانی ئه‌و ئۆفیسه له نێوان 20 بۆ 30 که‌س ده‌بێت. گوتیشی هێشـتا نازانرێت کێ ئۆفیسه‌که به‌ڕێوه‌ده‌بات.