په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له باکوری سوریا ده‌ڵێت فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی سوریا شـارۆچکه‌ی عزازی باکوری وڵاته‌که‌ی بۆردومان کردووه و له ئاکامدا به ده‌یان که‌س کوژراون و برینداربوون.
سکۆت بۆب ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی له شـارۆچکه‌که چاوپـێـکه‌وتنی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یه‌کی سه‌رهه‌ڵـداواندا ده‌کرد فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی سوریا له جۆری میگ بۆمبێـکی گرتووه‌ته شوێنێک که ته‌نها سێ گه‌ڕه‌ک لێـیانه‌وه دور بووه.
ده‌ڵێت هه‌رچی شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌کانی ئه‌و بینایه‌ی تیایدا بووه هاتوونه‌ته خوارێ و هه‌رچی له‌ویادا بووه به‌ره‌و ده‌ره‌وه ڕایکردووه. ده‌شڵێت پاش چه‌ند خوله‌کێـک فڕۆکه‌یه‌ک که پـێده‌چوو هه‌مان فڕۆکه‌ی پـێشووبێت، بۆمبی دووه‌می هه‌ڵدا.
به‌پـێی شـایه‌تحاڵه‌کان بۆمبی یه‌که‌م له نزیک بازاڕی سه‌ره‌کی شـارۆچکه‌که که‌وتووه و ئه‌وی دووه‌م له نزیک نه‌خۆشـخانه‌که.
ده‌ڵێت خه‌ڵـکه‌که ده‌سـتیان کردووه به هه‌ڵاتن له ترسی نه‌کا ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ هێرشێـکی گه‌وره‌ی حکومه‌ت بۆ سه‌ر شـارۆچکه‌که‌یان که‌وا بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌که له ژێر کۆنتڕۆڵی سهرههڵـداواندایه.