هه‌ردوو سه‌رۆکی ئه‌فغانی و پاکسـتانی ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر ڕه‌وانه‌کردنی شاندێـکی هاوبه‌شـی له‌شـکری بۆ لێـکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌کانی تۆپـبارانی ئه‌م دوایـیه‌ی سـنووری نێوانیان، ئه‌و کاره‌ی گرژی و ئاڵۆزی له نێوان هه‌ردوو وڵاتی هاوسێی هێناوه‌ته گۆڕێ.
حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانی و ئاسف عه‌لی زه‌ردرای سه‌رۆکی پاکسـتان دوێنێ له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ڕێـکخراوی هاریکاری ئیسلامی له شـاری مه‌ککه له سعودیـیه چاویان به یه‌کتر‌که‌وت.
له‌و باره‌یه‌وه ئۆفیسی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆک کارزایی به‌یانـنامه‌یه‌کی ڕاگه‌یاند و تیایدا ده‌ڵێت حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانی داوای له هاوتا پاکسـتانیـیه‌که‌ی کردووه وڵاته‌که‌ی ده‌سـتبه‌جێ هێرشکردنه سه‌ر خاکی ئه‌فغانی ڕابگرێت، ده‌ڵێت ئه‌و هێرشانه کاریگه‌ری ئه‌وپه‌ڕی خراپـیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌یانـنامه‌یه‌که ده‌شڵێت ئاسف عه‌لی زه‌رداری سه‌رۆکی پاکسـتان به‌ڵێنی داوه به زووترین کات له‌گه‌ڵ شـاند‌ی له‌شـکری ئه‌فغانی به دواداچوون بۆ مه‌سه‌له‌ی هێرشکردنه سه‌ر خاکی ئه‌فغانی بکه‌ن.
شایه‌نی گوتنه کۆبوونه‌وه‌که‌ی دوێنێی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆکی ئه‌فغانی و پاکسـتانی له هه‌مان ڕۆژدا بوو که به‌رپـرسـانی ئه‌فغانی ڕایانگه‌یاند بنکه‌یه‌کی سنووری ئه‌فغانی له دیوی سـنووری پاکسـتانه‌وه ده‌سـتڕێژی لێکرابوو.
کاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی ئه‌فغانی گوتیان له‌و ده‌سـتڕێژه‌ی له نێو پاکسـتانه‌وه له‌و بنکه سـنووریـیه‌ی هێزه‌کانی پـۆلیسی ئه‌فغانی کرا، پـۆلیسێـکی ئه‌فغانی کوژرا و 5 ی دیکه برینداربوون، به‌ڵام ئیسلام ئاباد نکوڵی له‌وه کردووه خاکی ئه‌فغانی به مه‌به‌ست کرابێته ئامانج و ده‌ڵێت هێزه‌کانی پاکسـتانی ته‌نها به‌رپه‌رچی هێرشی میلیتانه‌کان ده‌ده‌نه‌وه.