به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره ناوجه‌رگه‌ی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریای هه‌ژاند له نزیک گۆڕه‌پانی ئه‌مه‌وه‌یـین و له ئاکامدا 3 که‌س برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌که له نزیک هوتێلی (داما ڕۆز) ڕوویدا، ئه‌وه‌ی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لێی دابه‌زیون. هه‌روه‌ها نزیکه له فه‌رمانده‌ی ئه‌رکانی له‌شکر و ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موخابه‌راتی هێزی ئاسـمانی.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که ئامانجی هوتێـله‌که بووه. جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا فه‌یسه‌ڵ مقداد به په‌یامنێرانی گوت هیچ کام له چاودێران زیانی پـێـنه‌گه‌یشـتووه.
ڤیدیۆکانی ته‌له‌فیزیۆن تانکه‌رێـکی سووته‌مه‌نیـیان نیشـان ده‌دا که له پارکی به‌شی پـشـته‌وه‌ی هوتێله‌که ئاگری گرتبوو و کارمه‌ندانی ئاگرکوژێنه‌وه هه‌وڵی کوژاندنه‌وه‌یان ده‌دا، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیلی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خۆڵ و زیخی ئاکامی ته‌قینه‌وه‌که‌یان به‌سه‌ردا که‌وتبوو.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕه‌نسـی ده‌ڵێت له‌شـکری سوریای ئازاد به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاندووه.
ماهیر ئه‌لنعێمی سه‌رۆکی فه‌رمانده‌یی هه‌ماهه‌نگی له‌شـکری سوریای ئازاد به ئاژانسه‌که‌ی گوتووه ئامانجی ته‌قینه‌وه‌که کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ژماره‌یه‌ک فه‌رمانده‌ی له‌شـکری بووه.