ئیلام یه‌کێک له شاره کورد نشینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه که بێگومان له هه‌موو روێێکه‌وه باری له شاره کورد نشینه‌کانی تر باشتر نییه و حکومه‌تی ناوه‌ندی گرنیه‌کی پێ نه‌داوه و له زۆر پرۆژه و به‌ڕنامه‌ی ئابوری بێ به‌شکراوه.
چالاکوانی کوردی خواروو عه‌لی ئیلامی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئیلام نزیکه‌ی 700 – 750 هه‌زار دانیشتووی هه‌یه و به سه‌رچاوه سروشتیه‌کانی نه‌وت و گاز و چه‌مه‌نتوو ( سیمان ) ناوبانگه، به‌ڵام به داخه‌وه رژیمی ئێران به شێوه‌یه‌کی درووست که‌ڵكی لێ وه‌رنه‌گرتوه نه‌کا مه‌ردومی کوردی ناوچه‌که سوودی لێ ببینن، به‌ڵکۆ خوێنی ئه‌و ناوچه ده‌مژن و به ناوه‌ند( تزریقی) ده‌که‌ن.
ئیلامی ده‌ڵێت هه‌رچه‌ند دانیشتوانی ئیلام کوردی شیعه‌ن، به‌ڵام هیچ کات شیعه ڕێگر نه‌بوه له کورد بونمان به‌ڵکۆ دۆز و گرفتی مه‌ردومی ئیلام نه‌ته‌وه‌ییه، مرۆڤیه، مافی ڕه‌وای چاره‌نووسی خۆیانه، باری ئابوری و فه‌رهه‌نگیانه، نه‌ک ئاین. چالاکوانی کورد ده‌ڵێت ئاماری ئیلام له خۆسووتاندن یه‌کمه له جیهان و یه‌کمه له ئاماری خودکوژی له سه‌رانسه‌ر ئێران و یه‌کم له بێ‌کاری له نێوان 31 ئوستان.