ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق دانیشتنێـکی دیکه‌ی سـازدا بۆ دادگایی‌کردنی جێـگری سه‌رۆکی عێراق تاریق هاشمی و ژماره‌یه‌ک له پاسه‌وانه‌کانی.
له دانیشتنه‌که‌دا دادگا گوێی له قسه‌ی 5 له پاسه‌وانه تاوانباره‌کانی هاشمی گرت که هه‌موویان دانیان نا به‌وه‌ی به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی ئه‌حمه‌د قه‌حتانی زاوا و به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هاشمی هه‌سـتاون به کاری تێرۆرستی. گوتیشیان کاربه‌ده‌سـتانی سه‌ر به هاشمی که ئه‌فسه‌ریشـیان له نێودایه، هه‌ڕه‌شه‌یان لێـکردوون که‌وا خۆیان و ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان ده‌کوژن ئه‌گه‌ربێت و هێرشه‌کانیان ئاشـکرا بکه‌ن یان ئاماده نه‌بن هێرشی دیکه‌یان بۆ ئه‌نجام بده‌ن.
یه‌ک له تاوانباره‌کان که ناوی عادل سـاڵحه و خه‌ڵـکی ناوچه‌ی مه‌دائنی باشوری به‌غدایه گوتی به فه‌رمانی ئه‌حمه‌د قه‌حتان که‌سـانی سیڤیلیان له گه‌ڕه‌کی زه‌عفه‌رانیـیه‌ی باشوری به‌غدا به ده‌مانچه‌ی بێ ده‌نگ کوشـتووه و له به‌رامبه‌ر هه‌ر تیرۆرکردنێـکدا 200 دۆلاریان وه‌رگرتووه.
تاوانبارێـکی دیکه به ناوی موشـتاق هیلال به دادگای گوت ده‌ستی هه‌بووه له ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو به هێزێـکی گه‌ڕۆکی پـۆلیسدا له ناوچه‌ی سه‌یدیـیه له سـاڵی 2011 و له به‌رامبه‌ردا 400 دۆلاری وه‌رگرتووه.
پاش گوێگرتنی دادگا له شـایه‌تی تاوانباره‌کان، دادوه‌ر بڕیاری دا دانیشـتنی داهاتوو له 9 ی مانگی نۆ سـازبکرێت تاوه‌کو گوێ له قسه‌ی داواکاری گشـتی و پارێزه‌ری تاوانباران بگیرێت.
پـێشتر تاریق هاشمی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه و ده‌ڵێت له لایه‌ن حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی‌یه‌وه بۆ هه‌ڵبه‌سـتراوه و مه‌به‌ستی سیاسی له پشـته‌وه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه تاریق هاشمی له مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوو گه‌یشـته هه‌رێمی کوردسـتان و هه‌تا مانگی چوار له‌وێ مایه‌وه و پاشـان بۆ تورکیا ڕۆیشت و له‌وێوه سه‌ردانی ژماره‌یه‌ک وڵاتی عه‌ره‌بی کرد. پـۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئنته‌رپـول) له 8 ی مانگی پـێنج داوای ده‌سـتگیرکردنی کرد، به‌ڵام تورکیا داواکه‌ی پـشـتگوی خست.