گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی داوای له کۆمپـانیای نه‌وتی تۆتالی فه‌ڕه‌نسی کردووه هه‌ڵبـبژێرێت له نێوان هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سـته‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتان یاخود ده‌سـتبه‌رداری یه‌کێـک له گه‌وره‌ترین بیره نه‌وتیـیه‌کانی باشوری عێراق ببێت.
فه‌یسه‌ڵ عه‌بدوڵڵا گوته‌بێژی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری وزه له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی حکومه‌ت ئاگاهی داوه به تۆتال ئه‌گه‌ر له گرێبه‌سـته‌که‌ی له‌گه‌ڵ کوردسـتاندا به‌رده‌وامبێت، ئه‌وا ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری بیری نه‌وتی حه‌لفایه‌ی باشوری عێراق ببێت.
مانگی ڕابردوو کۆمپانیای تۆتال ڕایگه‌یاند ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـاندا مۆرکردووه بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت بۆ ماوه‌ی دوو سـاڵ. حکومه‌تی به‌غداش ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و ڕێـکه‌وتنه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و کراوه.
حکومه‌تی عێراق سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی وزه‌ی نێو وڵاته‌که له ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیدابێت.