ڕۆژنامه‌ی سیاسه‌ی کوێتی ڕایگه‌یاندوه گوایه ڕێکه‌وتنێک له نێوان به‌شار ئه‌سه‌د و مالکی هه‌یه بۆ ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی عیزه‌ت الدوری جێگری پێشینی سه‌رۆک کۆماری عێراق، له لایه‌کی تره‌وه باس له‌وه ده‌کرێت گوایه تورکیا به نیازی دوو به‌ره‌کی نانه‌وه‌یه له نێوان لایه‌نه کوردیه‌کان و ته‌گه‌ره درووستکردن له‌به‌رده‌م کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان.
دکتۆر سه‌عددین موللا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌ێوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کورد له سوریا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هه‌ڵوێستی مالکی پاش ده‌ستپێکردنی شوڕشی سوری 180( ده‌ره‌جه) هاتوه‌ته گۆڕان له دژایه‌تیه‌وه بۆ دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دو دوور نییه له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و دۆستایه‌تیه عیزت دوری ببێته قوربانی. دکتۆر سه‌عددین موللا له باره‌ی تورکیاوه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕاست بێت ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئۆتونۆمی بن، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوری که له ئیستامبوڵ دانیشتوونه با داخوازی کورد له په‌ێمانه‌مه‌که‌یاندا په‌سه‌ند بکه‌ن، ئه‌و ده‌ڵێت تورکیا هه‌ر له مێژه دژ به مافی ئۆتۆنۆمیه بۆ کوردان له سوریا و ئێستاش پاش په‌ێمانی هه‌ولێر ئارمانجیان سه‌رنه‌که‌ۆتنی ڕێکه‌وتنامه‌ی هه‌ولێره به به‌هانه‌ی بوونی پ.ی.ده و گوایه ره‌کابه‌ری تورکیا ده‌کات، که ڕاست نیه. دکتۆر سه‌عددین ده‌شڵیت واژوبوانی په‌ێمانی هه‌ولێر سۆز ده‌ده‌ن ئه‌و هه‌رێمه ئۆتۆنۆمیه دژ به تورکیا کار نه‌کات.