ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆکی حکومه‌تی لوبنان نه‌جیب میقاتی ڕاگه‌یاندنێـک بڵاوکراوه‌ته و تیایدا باس له‌وه ده‌کرێت که‌وا سه‌رۆک وه‌زیر میقاتی گوتوویه‌تی ده‌زگای داد له لێـکۆڵینه‌وه‌کانی له‌مه‌ڕ هه‌وڵه‌کانی تێـکدانی باری ئاسایشی وڵاته‌که به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌کو هه‌موو ڕاستیـیه‌کان ڕوون ده‌بنه‌وه.
هه‌واڵه‌که له زاری میقاتیـیه‌وه ده‌ڵێت ئێمه سیاسه‌تی خۆ دور ڕاگرتن له کاروباری که‌سانی دیکه گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆیه ڕێگه به که‌سیش ناده‌ین ده‌سوه‌ربداته کاروبارمانه‌وه و سه‌رله‌نوێ لوبنان بکرێته گۆڕه‌پانی یه‌کلایی‌کردنه‌وه‌ی کێشه‌کان.
جێی سه‌رنجه میقاتی وه‌ها ناسراوه په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ سوریادا هه‌یه. هه‌روه‌ها کاتی خۆی حزبوڵڵا پـشـتیوانی لێـکرد بۆ گرتنه‌ده‌ستی پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیر.
جێی ئاماژه‌یه له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه وه‌زیری پـێشـووی لوبنان میشێل سماحه ده‌سـتگیرکراوه به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی بۆمب و پاره‌ی له حکومه‌تی سوریا وه‌رگرتووه به مه‌به‌سـتی کوشـتنی که‌سانی ناودار له باکوری لوبنان تاوه‌کو توندوتیژی ئاینزایی له وڵاته‌که‌دا به‌رپابێت.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان سماحه دانی به تاوانه‌که‌یدا ناوه پاش ئه‌وه‌ی به به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی و ده‌نگی ڕووبه‌ڕووکراوه‌ته‌وه. ده‌ڵێن گوتوویه‌تی سه‌رۆکی ئۆفیسی ئاسایشی نیشـتیمانی سوریا لیوا عه‌لی مه‌ملوک پاره و ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کانی داوه‌تێ. ده‌شڵێن سوپاسی خوای کردووه که پـلانه‌که ئاشـکرا بووه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا که‌سانێـکی بێ تاوان ده‌کوژران.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند له لوبنان ده‌ڵێن ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کان زۆر له‌و جۆرانه‌وه نزیکن که پـێشـتر چه‌ندین که‌سایه‌تی له وڵاته‌که‌دا پێ تیرۆرکرابوون.