سه‌رۆکی میسر محه‌مه‌د مورسی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ژماره‌یه‌ک بڕیاری چاوه‌ڕوان نه‌کراوی دا، له‌وانه خانه‌نشینکردنی مارشـاڵ محه‌مه‌د حسین ته‌نتاوی گه‌وره فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کان و وه‌زیری به‌رگری له‌شـکری وڵات.
هاوکات مورسی بڕیاری دا لیوا عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی بۆ پـله‌ی فه‌ریقی یه‌که‌م به‌رزبکرێته‌وه و له پـۆستی فه‌رمانده‌ی گشـتی هێزه چه‌کداره‌کان و وه‌زیری به‌رگری دابنرێت.
هه‌روه‌ها فه‌رمانی کرد سه‌رۆکی ئه‌رکان فه‌ریق سامی حافز ئه‌حمه‌د عه‌نان ئه‌ویش خانه‌نشین بکرێت و لیوا سدقی سوبحی سه‌ید ئه‌حمه‌د بۆ پـله‌ی فه‌ریق به‌رزبکرێته‌وه و له شوێنه‌که‌ی دابنرێت.
له بڕیارێـکی دیکه‌یدا، مورسی فه‌رمانی کردووه لیوا مه‌حمود ئهلعهسار له پـۆستی جێگری وه‌زیری به‌رگری دابمه‌زرێت و فه‌ریق مهاب ممیش فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی له‌کاره‌که‌ی لاببرێت و له پـۆستی سه‌رۆکی ده‌سـته‌ی که‌ناڵی سویس دابنرێت و ڕزا حافز فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسـمانی له پـۆسته‌که‌ی لاببرێت و له پـۆسـتی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رهه‌مهێنانی که‌لوپه‌لی جه‌نگی دابنرێت و فه‌ریق عه‌بدولعه‌زیز سه‌یفه‌دین له پـۆستی فه‌رمانده‌ی هێزی به‌رگری ئاسمانی لابـبرێت و بکرێته سه‌رۆکی ده‌سته‌ی عه‌ره‌بی بۆ پـیشه‌سـازی.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د مورسی بڕیاری دا ئه‌و ڕاگه‌یاندنی ده‌سـتوریـیه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای له‌شـکری کاتی خۆی ده‌رچوو، هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و چیتر کاری پـێنهکرێت.
هاوکاتی ئه‌مانه سه‌رۆکی میسر بڕیاری دا ڕاوێژکار مه‌حمود محه‌مه‌د مکی له پـۆستی جێـگری سه‌رۆک کۆمار دابنرێت.