کۆمکاری عه‌ره‌ب کۆبوونه‌وه‌یه‌کی خۆی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه دواخست که بڕیاربوو ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له شـاری جه‌دده‌ی سعودیـیه سـازبکرێت بۆ تاووتوێکردنی قه‌یرانی سوریا.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرا له‌و کۆبوونه‌وه‌یه که‌سێـکی دیکه بۆ پـڕکردنه‌وه‌ی شوێنی کۆفی ئه‌نان ده‌سـتنیشـان بکرێت بۆ پـۆسـتی نێردراوی کۆمکاری عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ قه‌یرانی سوریا.
ئه‌حمه‌د بن حلی جێـگری سـکرتێری گشـتی کۆمکاری عه‌ره‌ب ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی کۆبوونه‌وه‌که دواخرا به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شـته‌رگه‌ریـیه‌کی بچووک بۆ شـازاده سعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیـیه. گوتیشی وا ئێستا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه سه‌رقاڵی ده‌سـتنیشـانکردنی ڕۆژێـکی دیکه‌ن بۆ سـازکردنی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ شه‌ممه دیوانی شـانشینی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ڕایگه‌یاند که‌وا نه‌شـته‌رگه‌ریـیه‌کی سه‌رکه‌وتوو بۆ گه‌ده‌ی شـازاده فه‌یسه‌ڵ کراوه و ئێسـتا باری ته‌ندروسـتی باشه.