سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی خه‌به‌ری تورکی گوتوویه‌تی تورکیا به شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی وڵاتێـکی سه‌ربه‌خۆبێت.
به‌پـێی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق، مالیکی گوتوشیه‌تی ئه‌مه لای ئێمه‌وه جێگه‌ی قبوڵ نیـیه، وه ئه‌گه‌ر تورکیا خوازیاره په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هه‌بێت، ده‌بێت له ده‌رگای عێراقه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتاندا بـبه‌ستێت.
مالیکی له درێژه‌ی چاوپـێـکه‌وتنه‌که‌دا گوتویه‌تی" ڕاسته تورکیا ڕۆڵێـکی گرنگی له ناوچه‌که‌دا هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت خۆی دور ڕابگرێت له ده‌سـتێوه‌ردان له کاروباری وڵاتانی دیکه.
له باره‌ی قه‌یرانی سوریاش گوتوویه‌تی ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی مه‌ترسیداره و هیچ و ڵاتێـک له‌وه‌ی له‌وێ ڕووده‌دات بێ‌وه‌ی نابێت، بۆیه ده‌بێت په‌نا بۆ وتووێژ و دانوسـتاندن بـبرێت و هه‌روه‌ها ڕه‌وانه‌کردنی چه‌ک بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان ڕابگیرێت تاوه‌کو میکانیزمێـک دابنرێت به مه‌به‌ستی وتووێژکردن بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوبه‌ش که نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پـێـکهاته‌کانی سوریا بکات.