سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران، له پاش سه‌ردانه‌که‌ی بۆ دیمه‌شق و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریادا، سه‌ردانی عێراقی کردووه و له‌وێش له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌که‌دا کۆبوونه‌وه‌ی کردووه بۆ تاووتوێ کردنی ڕه‌وشی سوریا.
سه‌عید جه‌لیلی جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی پێویسته چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه‌ی سیاسیانه بۆ ڕه‌وشی سوریا هه‌بێت.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا عێراق به دیدێکی ئێرانیانه ده‌ڕوانێته کێشه‌ی سوریا یان وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ خاوه‌نی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی خۆیه‌تی؟
دکتۆر ئه‌نوه‌ر موحه‌مه‌د فه‌ره‌ج، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی گه‌شه پێدانی مرۆیی ده‌ڵێت بارودۆخی ناوخۆیی عێراق ئه‌و جۆره جێگیریه‌ی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه که بتوانێت ببێته خاوه‌نی سیاسه‌تێکی ده‌ره‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆ و هه‌ر بۆیه سیاسه‌ته ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی عێراق، ته‌نانه‌ت له ناو کۆمکاری عه‌ره‌بیشدا هه‌وڵی ناوبژیوانی ده‌دا نه‌ک هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر به سوریا.
دکتۆر ئه‌نوه‌ر موحه‌مه‌د فه‌ره‌ج ده‌شڵێت سیاسه‌ته ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی عێراق ته‌نها له چوارچێوه‌ی ڕاگه‌یاندن و خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵ ئاڕاسته گشتیه‌کانی سیاسه‌تی ئێران‌دا.
له ده‌قی گفت و گۆکه‌دا زانیاری زیاتر هه‌یه.