ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق دوێنێ چوارشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا ڕایگه‌یاند که‌وا مه‌سه‌له‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی ڕاگیراوه.
نوجه‌یفی هه‌روه‌ها گه‌شبینی خۆی به‌رامبه‌ر ئایندهی پـرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که ده‌ربڕی و گوتی ئێسـتا ڕه‌وشه‌که له‌باره بۆ سـازدانی دیالۆگ له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیـیه‌کاندا. گوتیشی هه‌ستی به خواستێـکی ڕاسته‌قینه کردووه له لایه‌ن نوری ئه‌لمالیکی و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له ڕێبه‌رانی باڵای هێزه سیاسیـیه‌کان بۆ کۆتایی هێنان به ناکۆکیـیه سیاسیـیه‌کانی نێوانیان.
نوجه‌یفی له هه‌مان کاتیشـدا مه‌ترسی خۆی ده‌ربڕیوه له به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌یرانه سیاسیـیه‌ی ئێسـتا له ئارادایه، له‌وه‌ی کاربکاته سه‌ر ڕۆڵی ته‌شریعی په‌رله‌مان. گوتی نه‌بوونی متمانه له نێوان هێزه سیاسیـیه‌کان بووه‌ته مایه‌ی ڕاگرتنی بڕیاردان له‌سه‌ر چه‌ندین یاسا، له‌وانه یاسای ئه‌نجومه‌نی دادی باڵا و یاسای نه‌وت و گاز.
لای خۆیه‌وه هاوپه‌یمانی کوردسـتانی خۆشـحاڵی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر لێـدوانه‌کانی نوجه‌یفی له‌مه‌ڕ خواستی هێزه سیاسیـیه‌کان بۆ دیالۆگ، به‌ڵام وابه‌سـته‌یی خۆی دووپاتکرده‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی هه‌وڵی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆک وه‌زیری نوری ئه‌لمالیکی.